دوو هاوولاتی ئازه ري له نه غه ده دەستبه سەر کران

    حەوتوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی ئێران لانیکەم دوو هاووڵاتی ئازەری شاری نەغەدەیان دەستبەسەر کردووە.

    بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان دوو کەس بە ناوەکانی “ئـ.ڕەزیانی” و “ع.بەیرامی” بە تۆمەتی “وەرگەران لە ئایینی ئیسلام” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەغەدەوە دەستبەسەرکراون.

    دەنگۆی گیرانی کەس یا کەسانێکی دیکەش بە هەمان تاوان هەیە، بەڵام تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، موکریان زانیاری پشتراستکراوەی لەم بووارەوە پێنەگەیشتووە.