ولات له بوكان يارمه تي په له وه ره كان ده کات

    ژینگەپارێزانی وڵات له شاری بۆکان، بۆ گەیاندنی خۆراک بە پەلەوەرەكان جێدانيان لەم شاره بۆ هەڵواسين.

    بە پێی راپۆرتی موکریان، ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی وڵات له شاری بۆکان، رۆژی ١٠ی بەفرانباری ٩٥ له هەڵمەتێک بۆ گەیاندنی خۆراک بەو پەلەوەرانەی که لەم وەرزەدا تووشی قەیرانی خۆراک هاتوون، به هەڵواسینی جێدان و بڵاڤۆک یارمەتییان کردن.

    ژینگەپارێزان له ناو شاری بۆکان به مەبەستی دابین کردنی خۆراکی هەندێک له پەلەوەرەکان و هەروەها بۆ ڕاکێشانی سەرنجی خەڵک بۆ ئەم لایەنه وەک فەرهەنگسازییەک درێژەیان به چالاکییەکانی خۆیان دا.

    ئەنجومەنی وڵات ئەم جێدانانەی هەڵواسیوە و داوا له خەڵکی شاری بۆکان دەکات تا به هەر شێوەیەک بۆیان دەگونجێ ئەم جێدانانه پڕ بکەنەوە یان له سەربان و حەوشەی ماڵی خۆیان دانەوێڵه بۆ ئەم پەلەوەرانه دا بکەن.

    چالاکوانانی وڵات داوایان لە ھاوشاریان کردووە پاشماوەی ئەو خواردنەی خۆیان که بۆ ئاژەڵان و پەلەوەران به کار دێت له بەر دەرگا دانێن؛ ڕەنگه بتوانین به پێی مرۆڤ بوونی خۆمان گیانی گیانلەبەرێک له برسیایەتی ڕزگار بکەین.