سیروان بەرەو دەشتی عەبباس

سیروان بەرەو دەشتی عەبباس

ڕێڕەوی ڕووباری سیروان لەئاکامی کەمتەرخەمیی بەرپرسانی پارێزگای کرماشاندا، بەرەو دەشتی عەبباس لە پارێزگای خوزستان گوازرایەوه‌.

بەپێی ڕاپۆڕتی موکریان، گواستنەوەی ئاوی ڕووباری سیروان لە پارێزگای کرماشان بەرەو پارێزگایەکی دیکە، لە کاتێک‌دایە کە دەشتی عەبباس لە ئەهواز بۆ خۆی خاوەنی سەرچاوەی ئاوی دەوڵەمەندە.

هەروەها ساڵانیکە خەڵکی پارێزگای کرماشان بەتایبەتی ئەو ناوچانەی کشتوکاڵی تێیدا دەکرێ چاوەڕێی ئەوە بوون کە بەرپرسانی پارێزگا لە هەوڵی ئەوەدابن کە لە بەفێرۆچوونی ئاوی سیروان بەرگری بکەن.

گەڵاڵەی ڕاگرتنی ئاوی سیروان لە پارێزگای کرماشان و دابەشکردنی بەسەر ناوچەکانی دیکەی ئەو پارێزگایەدا بە مەبەستی گەشانەوەی کەرتی کشتوکاڵی تا ئێستا نەخراوەتە بوواری جێبەجێ کردنەوه‌.